انجمن هورامان جوان: ( ۱۳۸۶)
كۆڕێك له سه‌ر كتێبی مێژووی هه‌ورامان له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ دوێنێ پێنجشه‌مه كۆڕی هه‌ڵسه‌نگاندن و ناساندنی كتێبی "مێژووی هه‌ورامان" له پێداچوونه‌وه و په‌ڕاوێزنووسینی د.نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی گه‌نجینه‌ی سه‌رده‌می ئیسلامی موزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو. به پێی راپۆڕتی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، كتێبی "تاریخ هورامان" واته "مێژووی هه‌ورامان" به پێی راپۆڕتی "مێژووی هه‌ورامان"ی مامۆستا "مه‌لا عه‌بدوڵڵا هه‌ورامی" ناسراو به "شه‌یدا"، له لایه‌ن "موزه‌فه‌ری به‌همه‌ن سوڵتانی هه‌ورامی" كۆكراوه‌ته‌وه‌و نووسراوه و له درێژه‌دا دوای 6 ساڵ كاری بێ‌وچان له لایه‌ن مامۆستای زانكۆ دكتۆر نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی پێشه‌كی، پێداچوونه‌وه و په‌ڕاوێزی بۆ نووسراوه...
كۆڕی هه‌ڵسه‌نگاندن و ناساندنی كتێبی "مێژووی هه‌ورامان" له لایه‌ن ده‌زگای "ئیحسان"، هه‌ورامانییه‌كانی دانیشتووی تاران و ئه‌نجومه‌نی هه‌ورامانی لاو، به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، توێژه‌ران و هه‌روه‌ها هۆگرانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردستان به تایبه‌ت هه‌ورامان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی گه‌نجینه‌ی سه‌رده‌می ئیسلامی موزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو. له‌م كۆڕه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراوی بواری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردستان و ئێران له سه‌ر كتێبی "مێژووی هه‌ورامان"، چوونیه‌تی كۆكردنه‌وه و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه و بۆشایی ئه‌م جۆره كتێبانه له ناو كتێبخانه‌ی كوردیدا و هه‌روه‌ها له سه‌ر هه‌وڵی بێوچانی نووسه‌ران و توێژه‌ران و هه‌روه‌ها له سه‌ر كه‌سایه‌تی دكتۆر نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی باس و ئاخاوتن كرا، كه بریتی بوون له: ـ سه‌ره‌تا ئه‌ندازیار باقر زیائی له سه‌ر مێژووی هه‌ورامان هاته ئاخاوتن. ـ دكتۆر ئیره‌ج ئه‌فشار سیستانی له سه‌ر ئاوڕدانه‌وه‌و كار كردن له سه‌ر مێژووی هه‌ورامان قسه‌ی كرد. ـ له درێژه‌دا ئیره‌ج به‌هرامی سه‌باره‌ت به گرینگی كتێبی "مێژووی هه‌ورامان" له كتێبخانه‌ی كوردی بۆ ئاماده‌بووانی ناو هۆڵه‌كه دوا . ـ محه‌ممه‌د ره‌ئووف ته‌وه‌كولی به گشتی له سه‌ر چۆنییه‌تی كار و پێداچوونه‌وه‌ی "نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی" له سه‌ر كتێبی "مێژووی هه‌ورامان" قسه‌ی كرد. ـ له درێژه‌ی كۆڕه‌كه‌دا مامۆستای زانكۆی تاران دكتۆر جه‌لال جه‌لالی زاده سه‌باره‌ت به پێگه‌و پله‌و پایه‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامان له ئێران و كوردستان هاته ئاخاوتن. ـ له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا وتاری خانم دكتۆر موژگان ئیسماعیلی له لایه‌ن پێشكه‌شكاری كۆڕه‌كه خاتوو "مێهری قه‌ند ریز" خوێندرایه‌وه. ـ مامۆستا محه‌ممه‌د ساڵح ئیبراهیمی له سه‌ر كه‌سایه‌تی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا هه‌ورامی ناسراو به "شه‌یدا" و هه‌روه‌ها "موزه‌فه‌ری به‌همه‌ن سوڵتانی هه‌ورامی" و كاره گرنگه‌كه‌ی دكتۆر "نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی" هاته ئاخاوتن. ـ له درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا دكتۆر نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی كار كردن و خۆماندوو كردن له سه‌ر كتێبی "مێژووی هه‌ورامان" و هه‌روه‌ها كاره‌كانی داهاتووی قسه‌ی كرد. دوایین به‌شی كۆڕی ناساندن و هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبی "مێژووی هه‌ورامان" به پێشكه‌ش كردنی موزیك و گۆرانی كوردی كۆتایی پێهات كه له‌م به‌شه‌دا گۆرانیبێژی سنه‌یی سه‌عدوڵڵا نه‌سیر" به ده‌نگی خۆی و هه‌روه‌ها ژه‌نینی ئامێری دیوان و "پوریا باباحاجیانی" به ئامێری ده‌ف، چه‌ندین گۆرانی ره‌سه‌نی ناوچه‌ی سنه، گه‌رووسی بیجار و هه‌ورامانیان به شێعری نوێ و به شێوه‌یه‌كی جوان و ره‌نگین پێشكه‌ش كرد. دكتۆر نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی له دیدارێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، سه‌باره‌ت به كتێبی "مێژووی هه‌ورامان"، گووتی: "له راستیدا ئه‌م كتێبه جۆرێك گێڕانه‌وه‌یه‌كه له كتێبی گه‌وره‌ی "مێژووی هه‌ورامان" له نووسینی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا هه‌ورامی ناسراو به "شه‌یدا" و هه‌روه‌ها به‌ڕێز "موزه‌فه‌ر خانی به‌همه‌ن سوڵتانی" كه ئه‌م كتێبه‌ی كۆكردۆته‌وه‌و سه‌ر له نوێ نووسیوێته‌وه." كه‌ریمیان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی "موزه‌فه‌ری به‌همه‌ن سوڵتانی"، گووتی: موزه‌فه‌ر خان له بنه‌ماڵه‌ی موسته‌فا سوڵتانییه‌كانه كه ئێستاكه ته‌مه‌نی 86 ساڵه و له بنه‌ڕه‌تدا جێگری براگه‌وره‌كه‌ی به‌ڕێز جه‌نابی "حه‌سه‌ن خانی موسته‌فا سه‌ڵتانی"یه، كه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی موسته‌فا سوڵتانییه‌كان بوو." هه‌روه‌ها گووتی: "كتێبی "مێژووی هه‌ورامان" هه‌ر له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا به میرات مابۆوه، كه به‌ڕێز موزه‌فه‌ر خانی به‌همه‌ن سوڵتانی ئه‌م كتێبه‌یان له ده‌قێكی فه‌نی سه‌رده‌می قاجاره‌وه به شێوه‌یه‌كی ساكار سه‌ر له نوێ نووسیوه‌ته‌وه، زۆر مه‌سائیلی لێی ده‌رێناوه و ره‌وانتری كردووه و به زمانی ئه‌مڕۆیی تا سه‌رده‌می موزه‌فه‌ری نوسیویه‌تی، له سه‌رده‌می موزه‌فه‌رییشه‌وه هه‌ر بۆ خۆی هاتووه درێژه‌ی پێداوه تا دوایین رۆژه‌كانی سه‌رده‌می په‌هله‌وی." دكتۆر نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا گووتی: "من به گشتی ماوه‌ی 6 ساڵ له سه‌ر كتێبی "مێژووی هه‌ورامان" كارم كردووه. تا ئێستا به شێوه‌ی گشتی له سه‌ر مێژووی ئێران و به تایبه‌ت له سه‌ر مێژووی كوردستان كارم كردووه. كتێبێكم له سه‌ر مێژووی عێراق و هه‌روه‌ها كتێبێكی دیكه‌شم به ناوی "دیوانی شاعیرانی كوردستان" بڵاوكردۆته‌وه و له داهاتووشدا به نیازم چه‌ندین كتێبی دیكه به‌م شێوه‌یه بڵاوبكه‌مه‌وه، كه بریتین له: "مێژووی ئه‌رده‌ڵان"، "مێژووی موكریان"، "مێژووی بابان" و "مێژووی كورده‌كانی توركیا". كتێبی "مێژووی هه‌ورامان" به زمانی فارسی نووسراوه‌و نزیكه‌ی 1300 لاپه‌ڕه‌یه كه ساڵی 2007 له لایه‌ن ده‌زگای "ئیحسان" له 1000 به‌رگدا له چاپخانه‌ی "مه‌هاره‌ت" له شاری تاران به شێوه‌یه‌یكی جوان و ڕێكووپێك چاپ كراوه. كتێبی "مێژووی هه‌ورامان" له 6 باب و 7 به‌ش پێكهاتووه، له‌وانه: ـ بابی یه‌كه‌م: "مقدمه مسحح" واته "پێشه‌كی ئه‌و كه‌سه‌ی وا به كتێبه‌كه‌دا چۆته‌وه كه له لایه‌ن دكتۆر "نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی" نووسراوه. ـ بابی دووه‌م: "اسناد و مدارك و منابع هورامان شناسی" واته "دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌كانی هه‌ورامان ¬¬¬ناسی". ـ بابی سێیه‌م: "مێژووی هه‌ورامان" ـ له لایه‌ن "موزه‌فه‌ر به‌همه‌ن سوڵتانی هه‌ورامی". 1ـ "شناخت اجمالی هورامان" واته "ناسینێكی گشتی له هه‌ورامان". 2ـ "تاریخ هورامان از سدر اسلام تا دوره سفوی" واته "مێژووی هه‌ورامان له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه تاكوو سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه (907 كۆچی مانگی). 3ـ "تاریخ هورامان در دوره سفوی" واته "مێژووی هه‌ورامان له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌وه‌دا (907 تاكوو 1148ی كۆچی مانگی). 4ـ "تاریخ هورامان در دوره افشاری و زندیه" واته "مێژووی هه‌ورامان له سه‌رده‌می ئه‌فشاری و زه‌ندییه‌دا (1148 تاكوو 1210ی كۆچی مانگی). 5ـ "تاریخ هورامان در اوایل دوره قاجار تا دوره ناسری" واته "مێژووی هه‌ورامان له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می قاجاره‌وه تاكوو سه‌رده‌می ناسری (1193 تاكوو 1264ی كۆچی مانگی). 6ـ "تاریخ هورامان در دوره ناسری" واته "مێژووی هه‌ورامان له سه‌رده‌می سه‌رده‌می ناسریدا (1264 تاكوو 1313ی كۆچی مانگی). 7ـ "تاریخ هورامان از دوره مزفری تا اواخر حكومت قاجار" واته "مێژووی هه‌ورامان له سه‌رده‌می موزه‌فه‌رییه‌وه تاكوو ئاخری حكومه‌تی قاجار (1314 تاكوو 1344ی كۆچی مانگی). 8ـ "تاریخ هورامان در دوره پهلوی" واته "مێژووی هه‌ورامان له سه‌رده‌می په‌هله‌ویدا (1299ی تاكوو 1357 كۆچی هه‌تاوی). ـ بابی چواره‌م: "تعلیقات" واته "ته‌علیقه‌كان" (له ژماره‌ی 1 تاكوو 363). ـ بابی پێنجه‌م: "پیوستها" واته "په‌ڕاوێزه‌كان". ـ بابی شه‌شه‌م: "كتابنامه، اسناد تاریخی و تسویر" واته "كتێبنامه، دیكۆمێنتی مێژووی و ته‌سویری". شیاوی باسكردنه دكتۆر "نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی" ساڵی 1964 له شاری سه‌رده‌شت له دایك بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی هه‌ر له‌م شاره ته‌واو كردووه. ساڵی 1992 به‌كالۆریۆسی "زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی" له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی شاری تاران وه‌رگرت. پاشان ساڵی 1997 مه‌ستری "عیرفان"ی له زانكۆی تاران ته‌واو كرد و ساڵی 2007 دكتۆرای "ئه‌ده‌بیاتی فارسی" له زانكۆی فیرده‌وسی مه‌شهه‌د وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها له رێگای ئاكادمیای زانستی تاجیكستان، دكتۆرای "مێژووی زانست"ی له زانكۆی موسكۆ وه‌رگرتووه. ئێستا له 4 زانكۆی تاران كه له ئاستێكی به‌رزی زانستی دان، وانه به خوێندكاران ده‌ڵێته‌وه له‌وانه: كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی تاران وانه‌ی "كۆنینه‌ناسی"، زانكۆی ئازادی ئیسلامی تاران وانه‌ی "مێژوو"، زانكۆی په‌یامی نووری تاران وانه‌ی "ئه‌ده‌بیاتی فارسی" و زانكۆی مه‌زاهیبی ئیسلامی وانه‌ی "روش تحقیق" واته "چۆنییه‌تی لێكۆڵینه‌وه". دكتور "نادر كه‌ریمیان" بێجگه له وانه گوتنه‌وه به خوێندكاران، زۆرتری كاته‌كانی ژیانی خۆی له سه‌ر توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر فه‌رهه‌نگ و دابوونه‌ریته‌كانی كۆنی كورده‌واری ته‌رخان كردووه و تاكوو ئێستا چه‌ندین كتێبی پڕبایخی له‌م بوارانه‌دا پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی ره‌نگینی كورده‌واری كردووه.
به گزارش خبرنگار کانون نویسندگان هورامان ٬ همایش آسیب شناسی زبان هورامی با حضور نویسندگان و نخبگان منطفه اسفند ۸۶ در شهرستان پاوه برگزار می شود .
بنا بر همین گزارش ٬ این همایش به منظور حفظ ٬ پویایی و ترویج زبان هورامی و با حمایت انجمن های فرهنگی ـ ادبی شهرستان پاوه ٬ منطقه ی هورامان ٬ مریوان و سرو‌آباد و با همکاری اداره فرهنگ و ارشاد اسلامی شهرستان پاوه برگزار می شود.
|
تهران- خبرگزاری ایسکانیوز: نمایشگاه عکس‌های ارگ بم به مناسبت سالروز زلزله بم از 5 دی ماه سال جاری به همت معاونت فرهنگی سازمان میراث فرهنگی، گردشگری و صنایع دستی در فرهنگسرای بهمن برگزار می‌شود. | ||||||
|
به گزارش روز چهارشنبه گروه فرهنگی باشگاه خبرنگاران دانشجویی ایران" ایسکانیوز"،در این برنامه 20 عکس از ارگ تاریخی بم قبل از وقوع زلزله و بعد از زلزله در معرض دید علاقه مندان قرار می گیرد. | ||||||